
دوو هیلیکۆپتەری جۆری شەڕکەر
ئاڤا نیوز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە پارێزگای ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا لەڕێگەی دابەزینی ئاسمانییەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئەنجامدا، میدیای فەرمی سووریاش دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا "سەڵاح نوعمان" بەرپرسی هەماهەنگی شانە نووستووەکانی داعش لە سووریا کوژراوە.
وێنە گەورەکە: هەواڵگریی عێراق، سووریا و هەسەدە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەردەوام بەشوێن سەرکردە و شوێنی شانە نوستووەکانی داعش دەگەڕێن، ئۆپەراسیۆنەکانیش وەک بەردەوامی گەرەنتی سەرهەڵنەدانەوەی ڕێکخراوەکە ناودەبەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی ئیخباریەی سەر بە حکومەتی سووریا لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە کەمپەکانی ئاتمەی باکووری ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئەنجامدراوە، سەرکردەیەکی داعش بەناوی "سەڵاح نوعمان" کوژراوە کە سەرکردەی ویلایەتی عێراق و بەرپرسی هەماهەنگیی شانە نووستووەکانی داعش بووە لە سووریا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کەسێکی دیکەی عێراقیش بەناوی عەلی کوژراوە، ئافرەتێکیش کە خێزانی عەلی بووە دەستگیرکراوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حکومەتی سووریا بەشداربوون و دەوری ئەو ناوچەیەیان داوە کە چالاکییە سەربازییەکەی تێدا ئەنجامداوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤیش بڵاویکردەوە، ئەم بەیانییە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کەمپەکانی ئاتمەی باکووری ئیدلیب، ئۆپەراسیۆنێکی وردی ئەنجامداوە و لەناو ماڵێکدا کەسێکی دەستگیرکردووە کە بە ئەبو حەفس ئەلقوڕەیشی ناسراوە و یەکێکە لە سەرکردە هەرە باڵاکانی داعش.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هێزەکە لە فڕۆکەخانەی سیرین لە کۆبانێ بەڕێککەوتوون و هێزەکانی ئاسایشی سووریاش ناوچەکەیان گەمارۆداوە، دواتریش شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەکدارە گەمارۆدراوەکان لەلایەک و هێزەکانی سووریا و هاوپەیمانان لەلایەکی دیکەوە ڕوویداوە، تا ئێستاش چارەنوسی ئەو ئافرەتانە دیار نییە کە لەگەڵ ئەو سەرکردەیەی داعشدا بوون.
پێدراوە ڕاستەکان: تا ئێستا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هێزە ئەمنییەکانی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕوونکردنەوەیان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە و ئەوانەی تیایدا بە ئامانج گیراون نەداوە، بۆیەش ئەوەی دیارە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەند کەسێک بە ئامانج گیراون کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، بەبێ ئەوەی ناسمانەکانیان بەفەرمی ئاشكرا بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






