
باڵەخانەی هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی تورکیا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی، برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا بە بەشداری دایکانی ئاشتی دەکرێت، دایکانی گەریلا و سەربازانی تورک کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ڕۆڵەکانیان بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا کوژراون، دەچنە پەرلەمان و قسەی خۆیان دەبێت لەسەر پرۆسەکە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا کە بۆ پرۆسەی ئاشتی دامەزرا، ئەمڕۆ بۆ پێنجەمین جار کۆدەبێتەوە. لە بەشی یەکەمی دانیشتنەکەدا گوێبیستی دایکانی شەممە و دایکانی ئاشتی دەبن. کە دایکی ئەو گەریلا و سەربازە تورکانەن لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا کوژراون، لە دانیشتنی دووەمدا نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەشدار دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنی چوارەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکە بە سەرۆکایەتی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەچوو، کورتوڵموش هۆشداری دایە ئەو کەسانەی کە هەوڵی تێکدانی پرۆسەکە دەدەن.
لێدوانی فەرمی: نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گوتی: لەم پرۆسەیەدا هیچ جۆرە بازاڕگێرییەک ناکرێت، پێویستە دەستبەجێ ماوەی چارەسەری سەرکەوتووانە کۆتایی بێت و تورکیا لە سەرەتاوە بوونیاد بنرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ پێنجەم کۆبوونەوەی کۆمسیۆنەکە دەکرێت و درێژە بە کارەکانی دەدات، کۆبوونەوەکە بە دوو بەش بەڕێوەدەچێت، لە بەشی یەکەمدا دایکانی شەممە و دایکانی ئاشتی بەشدار دەبن و قسەی خۆیان دەبێت لەسەر پرۆسەکە. لە بەشی دووەمی دانیشتنەکە، نوێنەرانی دەزگای خێرخوازی مرۆیی IHH کۆمەڵەی مەزڵومدەر و مافی مرۆڤ و تاهیر ئەلچی، دەزگای مافی مرۆڤ میوانداری دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






