دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا دەیان سەربازی کورد لەنێو سوپای عێراق زەوییان پێ دەدرێت
- هەواڵ
- 20 ئاب

دیمەنی زەوی و لۆگۆی وەزارەتی بەرگری عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک سەربازی کورد کە لە نێو سوپای عێراقدان و برینداری سەنگەرن، لە پێدانی زەوی پشتگوێ خراون، ئاڤا میدیا کێشەکەی گەیاندە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و گرفتەکەیان چارەسەر کرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق ناوی دەیان سەربازی برینداری ڕەوانەی شارەوانی مووسڵ کرد تاوەکو لەو سنوورە زەوییان پێ بدرێت، بەڵام لە پاڵ ناوی 31 سەرباز کە 27ـیان کوردن، ئاماژە بە هەرێمی کوردستان کراوە و بێبەشکراون لە پێدانی زەوی، دواتر ئاڤا میدیا پرسەکەی گەیاندە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، لیژنەکە بە نووسراوی فەرمی داوای ڕوونکردنەوەی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق کرد.
لێدوانی فەرمی: مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای ئەوەی داوای ڕوونکردنەوەمان لە وەزارەتی بەرگریی عێراق کرد و سەلماندمان مافی ئەو سەربازە کوردانە نەدراوە، وەزارەتەکە بە نووسراوی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق کردووە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر و زەوی بەسەر ئەو سەربازانەدا دابەش بکرێت.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپا کراوە، هاتووە: داواتان لێ دەکەین ڕێکاری پێویست بۆ تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ ئەو 31 سەربازەی سوپا بگرنە بەر کە ناوەکانیان لە لیستەکەدا هاوپێچ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەلاح ساڵح، نوێنەری ئەو سەربازانە بە ئاڤای گوت: زۆر خۆشحاڵین بەوەی مافەکانمان پێ دەدرێت، زۆر سوپاسی ئاڤا میدیا دەکەین کە لە ڕێگەی ئەوانەوە داواکارییەکانمان گەیشتە لایەنی پەیوەندیدار و کێشەکەمان چارەسەر کرا، چاوەڕێ دەکەین پەیوەندیمان پێوە بکەن و شوێنی ئەو زەویانەمان بۆ دەستنیشان بکرێت.
پێدراوە ڕاستییەکان: بەپێی یاسای ژمارە 20ـی ساڵی 2009ـی هەموارکراو، کە تایبەتە بە زیانلێکەوتووانی ئۆپەراسیۆنی جەنگی، هەڵە سەربازییەکان و ئۆپەراسیۆنی دژ بە تیرۆریستان، دەبێت قەرەبووی ئەوانە بکرێتەوە کە لە ڕیزەکانی سوپادان و لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا بریندار دەبن یان گیان لەدەست دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو نووسراوەی كە هەشت مانگ پێش ئێستا ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق کراوە، هاتووە: بەپشتبەستن بە ماددەی 61 لە دەستووری عێراق، ماددەی 15 لە یاسا پێکهێنەرەکانی ژمارەی 13ـی ساڵی 2018، ناوی کۆمەڵێک ئەندامی سوپای عیراقتان ئاراستە دەکەین کە ئەرکیان لە فیرقەی دوو، لیوای پێنج، فەوجەکانی یەک، دوو، سێ بووە، لە جەنگی دژی ڕێکخراوی داعش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






