
دیمەنێک لە هۆڵی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی كۆڕبەندەكەیە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت 'ڕاسپاردەی پانێڵستەکان کۆ دەکەینەوە تا سوودی لێ ببینین'.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، تەوەری سەرەکی کۆڕىەندەکە بابەتی ژیری دەستکرد دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د.سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێنج پانێڵ لە کۆڕبەندەکەدا بەڕێوە دەچن و 20 پانێڵست تێیدا بەشدار دەبن، کە لە ئەکادیمیست و پەروەردەکاران و نوێنەرانی ڕێکخراوە پەروەردەییە نێودەوڵەتییەکان بەشداردەبن.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئەمانەشی وت:
٠ بۆ یەکەمین جارە قوتابیان بە پانێڵێک لە کۆڕبەندەکەدا بەشدار دەبن، بۆ ئەوەی دید و بۆچوونیان لەسەر ژیری دەستکرد و پەروەردە بزانرێت.
٠ لە کۆتایی پانێڵەکەدا ڕاسپاردەی پانێڵستەکان کۆدەکرێتەوە و دەکرێن بە ڕاپۆرتێک، دواتر ئەم ڕاپۆرتە دەدرێت بە وەزارەتی پەروەردە.
٠ ئامانج لەم کۆڕبەندە سوود وەرگرتنە لە ژیری دەستکرد، بەگوێرەی هەلومەرجی کوردستان ئەوەی پێویست بێت هەنگاو هەنگاو بەگوێرەی توانا و هەلومەرجی کوردستان سوود لە ژیری دەستکرد دەبینین.
زانیاریی زیاتر: کۆڕبەندەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
باکگراوند: یەکەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی لە ساڵی 2023 و دووەمین کۆڕبەند لە ساڵی 2024 بەڕێوەچوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






