مەلا بەختیار: خانەقین لەبەردەم تێكشانی سەنگەری یەكەمی بەرگریی كوردستانیبوونیەتی
- هەواڵ
- 21 ئاب
مەلا بەختیار،مەلا بەختیار، بەرپرسی باڵای پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەلا بەختیار، لەبارەی تەعریبی نوێی خانەقین هۆشداری دەدات و دەڵێت، "ئەگەر نەتوانین بەرگریی لە دەسكەوتەكانی خوێندنی باڵا و پەروەردەی خانەقین بكەین، سەنگەری یەكەمی بەرگری لە كوردستانییەتی ئەو ناوچەیە دەشكێت و شكستی دیكەشی بەدوادا دێت".
چیرۆكی سەرەكی: سێ كۆلێژی خانەقین، تا ئێستا لەڕووی یاساییەوە گرفتیان هەیە و هەڕەشەی مەرجە سەپێنراوەكانی بەعقوبە و بەغدا بۆ قەدەغەكردنی خوێندن بە زمانی كوردییان لەسەرە، قوتابیانی ئەو كۆلێژانەش دژی ئەم مەرجانە، مانیان گرتووە.
لێدوانی فەرمی: مەلا بەختیار، بەرپرسی پێشووی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، نامەیەكی كراوەی ئاراستەی سەركردە باڵاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە و ئاماژەی بەوە كردووە، "ئەو كێشەیە تەنها بە وەزارەتی خوێندنی باڵا چارەسەر نابێت، بەڵكو پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و فراكیسیۆنە كوردستانییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق بێنە سەر هێڵ، هیچ نەبێت تا پرسی ماددەی 140 ساغ دەبێتەوە، دژایەتیی كۆلێژە كوردییەكانی خانەقین نەكرێت، با سەرووی هەزار و 500 خوێندكار و 150 مامۆستا و كارمەند ناكام نەبن."
هاوكات، نیگەرانی دەردەبڕێت لەوەی عێراق ڕێگه بە دامەزراندنی زانكۆی بێگانه دەدات، بهڵام ڕێگری لە كۆلێژه كوردییەكان دەگرێت لە ناوچە كوردستانییەكان دابمەزرێن.
باكگراوند: خانەقین لە دیارترین ئەو ناوچانەی كوردستانە كە زۆرترین باجی كوردستانیبوونی داوە و لە شۆڕشی ئەیلوولەوە تا ئێستا؛ نزیكەی 700 شەهیدی داوە، هەزار و 672 گوندی ناوچەكە تەختكراون و خەڵكەكەشی بۆ خوارووی عێراق راگوێزراون. هاوکات، 643 گوندی تەعریب كراون و زیاتر لە 800 كەس لە ناوچە جیاجیاكان دەركراون و 67 گوند و گەڕەكی كوردی بە ناوی عەرەبییەوە گۆڕدراون لەگەڵ چەندین پێشێلكاری دیكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






