جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر كێشەی دەرچووانی زانكۆی گەرمیان دێتە دەنگ
- کوردستان
- 21 ئاب

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بە نووسراوێکی فەرمی، د.شاخەوان عەبدوڵڵا داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵ دەكات، دادپەروەری بەرامبەر دەرچووانی زانكۆی گەرمیان لە خانەقین و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بنوێنێت و داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات.
چیرۆكی سەرەكی: سێ كۆلێژی خانەقین، تا ئێستا لەڕووی یاساییەوە گرفتیان هەیە و هەڕەشەی مەرجە سەپێنراوەكانی بەعقوبە و بەغدا بۆ قەدەغەكردنی خوێندن بە زمانی كوردییان لەسەرە، قوتابیانی ئەو كۆلێژانەش دژی ئەم مەرجانە، مانیان گرتووە و بڕیاریان داوە تا داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت، دەست لە مانگرتن هەڵناگرن.
چی ڕوویدا: دوای سەردانە مەیدانییەكەی بۆ لای قوتابییە ناڕازییەكان و دەرچووانی زانكۆی گەرمیان لە خانەقین و لەنزیكەوە گوێگرتن لە داواكارییەكانیان، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسراوێكی ئاراستەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی فیدراڵ کرد، تێیدا داوایكردووە بەرامبەر دەرچووانی زانكۆكە و تەواوی دەرچووانی دیكەی ناوچە كوردستانییەكان دادپەوەر بێت و دان بە بڕوانامەكانیان بنێت و دەرفەتی كاری یەكسانیان بۆ دابین بكات.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوەكەدا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوایكردووە، لە چوارچێوەی ئەو حەوت هەزار پلە وەزیفیەی كە بۆ پارێزگای دیالە تەرخانكراوە، دەرچووانی زانكۆی گەرمیان و كۆلێژە كوردییەكانیش، پشكی دامەزراندنیان هەبێت هاوشێوەی هاوتەمەنەكانیان لە دەرچووانی زانكۆكانی دیكەی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: مەلا بەختیار، بەرپرسی باڵای پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، نامەیەكی كراوەی ئاراستەی سەركردە باڵاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە و ئاماژەی بەوە كردووە، "ئەو كێشەیە تەنها بە وەزارەتی خوێندنی باڵا چارەسەر نابێت، بەڵكو پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و فراكیسیۆنە كوردستانییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق بێنە سەر هێڵ، هیچ نەبێت تا پرسی ماددەی 140 ساغ دەبێتەوە، دژایەتیی كۆلێژە كوردییەكانی خانەقین نەكرێت، با سەرووی هەزار و 500 خوێندكار و 150 مامۆستا و كارمەند ناكام نەبن."
باكگراوند: خانەقین لە دیارترین ئەو ناوچانەی كوردستانە كە زۆرترین باجی كوردستانیبوونی داوە و لە شۆڕشی ئەیلوولەوە تا ئێستا؛ نزیكەی 700 شەهیدی داوە، هەزار و 672 گوندی ناوچەكە تەختكراون و خەڵكەكەشی بۆ خوارووی عێراق راگوێزراون. هاوکات، 643 گوندی تەعریب كراون و زیاتر لە 800 كەس لە ناوچە جیاجیاكان دەركراون و 67 گوند و گەڕەكی كوردی بە ناوی عەرەبییەوە گۆڕدراون لەگەڵ چەندین پێشێلكاری دیكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت