گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهۆی نەكردنی بایۆمەتری و دەرنەهێنانی كارتی نوێی دەنگدان، تەنها لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 800 هەزار دەنگدەر لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێبەش دەبن.
چیرۆكی سەرەكی: بڕیارە لە 11ـ11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، سەرەڕای چەندین جار درێژكردنەوەی ماوەی نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان لەلایەن كۆمیسیۆنەوە، كەچی ژمارەیەكی زۆری دەنگدەران بەهۆی نوێنەكردنەوەی زانیارییەكانیان و وەرنەگرتنەوەی كارتی نوێی دەنگدان، لە هەڵبژاردن بێبەش دەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی داتا و ئاماری ڕاپۆرتی ژمارە (3)ـی هاوپەیمانیی تۆڕ و ڕێكخراوە نیشتمانییە عێراقییەكان، تەنها لە هەرێمی كوردستان، 796 هەزار و 704 دەنگدەر بەهۆی كۆنی كارتی دەنگدان یاخود نەبوونی بایۆمەتری، ناتوانن بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بكەن.
هاوكات لە پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەددین كە بە سەدان هەزار دەنگدەری كورد هەن، بەهەمان هۆكار ناتوانن بەشداری بكەن.
ژمارەكان وا دەڵێن:
- لە پارێزگای سلێمانی نزیكەی 325 هەزار كەس كە دەكاتە 21.15%ـی كۆی ژمارەی دەنگدەرانی ئەو پارێزگایە، ناتوانن بەشداریی دەنگدان بكەن.
- لە پارێزگای هەولێر، نزیكەی 312 هەزار كەس كە دەكاتە 22.11%ـی كۆی ژمارەی دەنگدەرانی ئەو پارێزگایە، ناتوانن بەشداریی دەنگدان بكەن.
- لە پارێزگای دهۆك، زیاتر لە 160 هەزار كەس كە دەكاتە 16.93%ـی كۆی ژمارەی دەنگدەرانی ئەو پارێزگایە، ناتوانن بەشداریی دەنگدان بكەن.
- لە پارێزگای كەركووك، 269 هەزار و 262 دەنگدەر، لە پارێزگای نەینەوا، 840 هەزار و 170دەنگدەر، لە پارێزگای دیالە 213 هەزار و 68 دەنگدەر، لە پارێزگای سەڵاحەددین291 هەزار و 453 دەنگدەر، هەر بەهۆی نەكردنی بایۆمەتریی دەنگدان و نوێنەكردنەوەی كارتی دەنگدان، ناتوانن بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






