
دیمەنی شەڕەکەی لالەزار لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
شەڕ و پێكدادانەکان بۆ سەر لالەزار بەردەوامە و ژمارەیەك برینداریش هەیە، بەگوێرەی زانیاریی پەیامنێری ئاڤا لە سەرچاوەیەكی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، تا ئێستا پێنج بریندار گەیێنراونەتە نەخۆشخانە و یەكێكیان برینەكەی سەختە.
چیرۆكی سەرەكی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادانی سەخت لە هۆتێل لالەزار، لەنێوان هێزەكانی یەكێتی و لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل هەڵگیرسا و چەكی قوورس و مامناوەند لە شەڕەكە بەكارهێنرا و زەرەر و زیانێكی زۆر بە هۆتێلەكە و دەوروبەری ئەو شوێنە كەوتووە، هاوكات ئاگرێكی گەورە لەنزیك هۆتێلەكە كەوتووەتەوە و تاكو ئێستا خامۆش نەكراوە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە شاری سلێمانی بە پشتبەستن بە زانیاریی نەخۆشخانەی شار، ئاماژەی بەوە كرد، دوو بریندار گەیێنراونەتە نەخۆشخانەكە و یەكێكیان برینەكەی سەختە، زانیاریی نافەرمیش باس لە هەبوونی كوژراویش دەكەن.
زانیاریی ئاڤا: بریندارەکان بە ئۆتۆمبێل لە لالەزارەوە دەبرێنە لای شوقەکانی بەهاران و لەوێوه بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە و تا ئێستا بە چوار قۆناغ بریندارەكان بردراونە نەخۆشخانە.
سەرچاوەیەك لە لالەزارەوە ڕایگەیاندووە، چەند كەسێكیان لەو پێكدادانە بریندارە و چەند ئۆتۆمبێلێكیان سووتاوە.
لەلایەكی دیكەوە: ئاراس شێخ جەنگی، قسەی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی برای كردووە و دڵنیابووەتەوە لەوەی، خۆی و منداڵەكانی تاكو ئێستا سەلامەتن.
زانیاریی زیاتر: لە دەباشان دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا و دووکەڵ لە ئاسمانی ناوچەکە بەرز دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






