
دیمەنی هێرشی درۆنی بۆ سەر دەباشان
ئاڤا نیوز
دوای دەستپێکردنی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نزیک لالەزاری سلێمانی، لە دەباشان دەنگی تەقینەوە بیسترا و دووکەڵ لە ئاسمانی ناوچەکە بەرز دەبێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادانی سەخت لە هۆتێل لالەزار، لەنێوان هێزەكانی یەكێتی و لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل هەڵگیرسا و چەكی قوورس و مامناوەند لە شەڕەكە بەكارهێنرا و زەرەر و زیانێكی زۆر بە هۆتێلەكە و دەوروبەری ئەو شوێنە كەوتووە، هاوكات ئاگرێكی گەورە لەنزیك هۆتێلەكە كەوتووەتەوە و تاكو ئێستا خامۆش نەكراوە.
زانیاریی تایبەت: دوای ئەو هێرشانەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کراوەتە سەر لالەزار، شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، لەبەرامبەردا هێرش کرایە سەر ماڵی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان. بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە درۆنی بووە و دووکەڵێکی زۆریش ئاسمانی ناوچەی داپۆشیوە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نزیک کاتژمێر حەوت هێزی کۆماندۆی سلێمانی، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر چوونە ناو هۆتێل لالەزار و هەر یەکە لە لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی دەستگیرکران، لە دوای ئەمەوە شەڕ و ئاڵۆزی لەو ناوچەیە کۆتایی هاتووە.
چی ڕوودەدات؟: نزیک کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، هێزێکی ئەمنیی سلێمانی داوایان لە لاهوور شێخ جەنگی کردووە کە خۆی ڕادەست بکات بەڵام ناوبراو ڕەتیکردووەتەوە کە خۆی ڕادەست بکات، دواتر لە کاتژمێر 12 شەو هێزی ئەمنی بەرەو لالەزار جوڵەی پێکرا.
لە نزیك کاتژمێر سێی بەرەبەیانی هەینی، شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و چەکدارانی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی ڕوویدا.
لە ئەنجامی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کوژران و زیاتر لە 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
نرخی زیو بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزینی تۆمارکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
كاروانی دووەمی هاوكارییەكانی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی دەگاتە حەسەكە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بژاردەی سەربازیی دژی ئێران تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و سعودیە تاوتوێی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە





