نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی قەیرانی برسییەتی لە غەززە ڕادەگەیەنێت، ئیسرائیلیش ڕەتیدەکاتەوە
- هەواڵ
- 22 ئاب

دیمەنی خەڵکی غەززە لە نۆرەی وەرگرتنی خۆراک. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی قەیرانی برسییەتی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند، کە ئەمەش یەکەمین ڕاگەیاندنی لەم شێوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە غەززە ڕووبەڕووی دۆخی "کارەساتبار" بوونەتەوە، کە ئەمەش بەرزترین ئاستە و پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە، کە پشت بە زانیارییەکانی 15ی مانگی هەشت دەبەستێت، تا کۆتایی مانگی نۆ بۆ نزیکەی 650 هەزار کەس بەرز بێتەوە.
لێدوانی فەرمی: تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی، ڕایگەیاند، ئەمە قەیرانێکی برسییەتی بوو کە دەتوانرا ڕێگری لێبکرێت ئەگەر بمانتوانیبا ئەوە بکەین. بەڵام یارمەتییە خۆراکییەکان لە سنوور کەڵەکە بوون بەهۆی ڕێگریکردنی ڕێکخراوەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەم لێدوانە ناڕەزایەتی ئیسرائیلی لێکەوتەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هیچ قەیرانی برسییەتی لە غەززە نییە و نەتەوە یەکگرتووەکانی تۆمەتبار کرد بە لایەنگری و پشت بەستن بە 'درۆکانی حەماس'.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






