
کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیڵی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگرتنی کارەکانی بۆ ماوەی نزیک لە مانگێک کۆمپانیای "هەنت ئۆیل"ی ئەمریکی دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێر 7:14، لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیڵی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزیش کۆمپانیایەکە کارەکانی ڕاگرت، ئێستا و دوای نزیک لە مانگێک ئەو کۆمپانیایە دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت.
لیدوانی فەرمی: وتەبێژێکی کۆمپانیاکە بە ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاندووە: بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیڵی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک دەسپێدەکاتەوە و تا کۆتایی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارە دوای هەنگاوی هاوشێوەی کۆمپانیا نەوتییەکانی دیکە دێت، لەوانەش کۆمپانیای "دی ئێن ئۆ"ی نەرویجی کە دوای ئەوەی لە مانگی تەموزی ڕابردوودا ڕووبەڕووی هێرشی هاوشێوە بووەوە، دەستی بە کارەکانی لە کێڵگەکانی کوردستان کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی هەفتەکانی ڕابردوو بۆسەر ژێرخانی وزەی کوردستان، کارکردن لە پێنج کێڵگەی نەوتی وەستا، ئەوانەی دیکەش بەهۆکاری ئەمنی کارکردنیان سنووردار کرد.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان، 52 بلۆکی نەوتی هەیە، بەڵام تەنیا لە 9 بلۆک کار دەکرێت، هەشت بلۆکیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆکن و یەکێکیان لە سنووری پارێزگای سلێمانییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد





