
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا - وێنە:AA
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەنگاوی جددی بۆ لەناوبردنی تیرۆر دەنێن، هەنگاوی یەکەمیشیان لەگەڵ عێراقە. جەختیشی کردووەتەوە بۆ شەڕی پەکەکە مۆڵەت لە کەس وەرناگرن.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: لایەنگرانی پەکەکە لە بەلژیکا هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتیانی تورکیا، داوامان لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد زوو دەستوەردان بکەن، داواکاری و هەستیاریمان لەسەر ئەو بابەتە بە وەزیری دەرەوەی بەلژیکا ڕاگەیاند. پەکەکە لەو وڵاتانەی ماوەی چەندین ساڵە داڵدەدی داون پشێوی دروست دەکات، ئەوەش پێویستی بە تێفکرینی ئەو وڵاتانەیە و دەبێت وانەی لێوەربگرن.
لەلایەکی دیکەوە: تورکیا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیاش کردووە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بەرامبەر ئەوانەی هێرشیان کردە سەر کۆنسوڵخانەی تورکیا لە شاری هانۆڤەر.
ژمارەکان وا دەڵێن: زەکی ئوزتورک ڕاوێژکاری پەیوەندییە گشتیەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەم هەفتەیەی دواییدا 38 ئەندامی پەکەکەیان لە باکووری سووریا و عێراق کوشتووە، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە 646 ئەندامی پەکەکە کوژراون، 268 کەس لە عێراق، 378 کەسیش لە باکووری سووریا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
35 خولەک لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا





