
ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی، نیگەرانیی خۆی لە پێکدادانە چەکدارییەکانی سلێمانی دەردەبڕێت و داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەی دەکات، هاوکات بۆ چارەسەری قەیرانەکە ڕایدەگەیێنێت کە "متمانەمان بە حیکمەتی بارزانی" هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 21-8-2025 هێزەکانی سەر بە یەکێتیی چواردەوری شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان لە لالەزار گرت و دوای گرژی ڕووبەڕووبوونەوە بەرەبەیانی هەینی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای، ڕێبوار حامی حاجی غالی، فەرماندەی هێزی دووپشک و دەیان چەکداری سەر بەو هێزە دەستگیر كران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا نیگەرانیی خۆی لە پێکدادانە چەکدارییەکانی سلێمانی دەربڕی ڕایگەیاند: "بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی پێشهاتە نەخوازراوەکانی پارێزگای سلێمانیمان کردووە، کە بووە هۆی کەوتنەوەی قوربانیی کەسانی بێتاوان."
لەهەمان کاتدا: عەللاوی داوای دانبەخۆداگرتن و کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە دەکات و ڕایدەگەیێنێت "وێڕای دەربڕینی داخ و پەژارەی قووڵی خۆمان بۆ ئەو بارودۆخەی لەم پارێزگا ئازیزەدا هاتووەتە ئاراوە، جەخت لە بانگەوازەکەمان دەکەینەوە بۆ هێورکردنەوە، دانبەخۆداگرتن، کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی، بەتایبەتی لە سایەی ئەم بارودۆخە سەختەی کە وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت و بەرگەی زیاتری پشێوی و ناسەقامگیری ناگرێت".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی جەخت لەسەر پێویستیی خستنەگەڕی هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگای سلێمانی و سەلامەتیی ڕۆڵەکانی دەکاتەوە، "بەتایبەتی لەگەڵ بوونی مەرجەعێکی نیشتمانی بۆ برا کوردەکان لە هەرێمی کوردستان، کە بریتییە لە برای بەڕێز مەسعود بارزانی، کە متمانەی تەواومان بە حیکمەت و دانایی و توانای سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە بە شێوەیەک کە یەکڕیزی بپارێزێت و بەرژەوەندیی گشتی بەدی بهێنێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیانە سەرەکییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەکە بوونە هۆی کوژرانی لانیکەم سێ کەس و برینداربوونی نزیکەی 20 کەسی دیکە لە هێزەکانی یەکێتیی، هاوکات لە هێزەکانی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی باس لە کوژرانی 30 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە دەکرێت، لە کاتێکدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
58 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






