
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە هەردوو بەشی ژیریی دەستکرد و سۆلار سیستم (کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر) لە خوێندنی ئامادەیی پیشەیی زیاد بکرێن.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ پێشکەوتنەکان و خواستی بازاڕی کار گۆڕانکاری لە پرۆگرامەکانی خوێندن دەکات، بۆ ئەم قۆناغە و هاوتەریب لەگەڵ پێشکەوتنی خێرای جیهان لە بواری سۆلار سیستم و ژیریی دەستکرد، کار لەسەر ئەوە دەکرێت دوو بەشی جیای ئەو دوو بوارە لە خوێندنی پیشەیی بکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن سەرتیپ جاف، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرامەكانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت، ئێستا کار لەسەر دانانی پرۆگرامی خوێندن بۆ هەردوو بەشی ژیریی دەستکرد و سۆلار سیستم دەکەین، بۆ ساڵی داهاتوو واتا ساڵی 2026-2027، ئەم دوو بەشە بۆ خوێندنی پیشەیی دەکرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئامادەیی پیشەیی چەند بەشێکی پیشەیی وەک بازرگانی و پیشەسازی لە خۆدەگرێت. قوتابییانی دەرچووی پۆلی نۆی بنەڕەتی لەو ئامادەییە وەردەگیرێن، دەرچووانیشی بڕوانامەی ئامادەیی پیشەییان پێدەدرێت.
بۆچی گرنگە: ژیریی دەستکرد و سۆلار سیستم لە هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی خێرا و بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە ئامادەکردنی دەستی کاری پیشەیی لەو دوو بوارە جگە لەوەی خواستی بازاڕ بۆ دەستی کاری شارەزا پڕدەکاتەوە، هەلی کاری زیاتریش بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.
باکگراوند: ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ڕابردوو،21 و 22ی ئەم مانگە، بە بەشداری ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەروەردەیی و پسپۆڕان و شارەزایانی پەروەردەیی و ژیریی دەستکرد، سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا لە هەولێر بەڕێوەچوو، کۆڕبەندەکە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و تەوەری سەرەکی کۆڕبەندەکە بابەتی ژیریی دەستکرد بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






