
کارکردن لە بەندەری فاو کە بەشێکە لە ڕێگەی گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت: تا کۆتایی ئەمساڵ کۆی دیزاینی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تەواودەبێت و بۆ جێبەجێکردنی یەکەم بڕگەی پڕۆژەکەش، بانگەواز ئاڕاستەی کۆمپانیا جیهانییەکان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕێگەى گەشەپێدان، پڕۆژەیەکی ئابووری، بازرگانی و گواستنەوەی نێودەوڵەتییە، وڵاتانی کەنداو بە تورکیا و پاشان بە ئەوروپا دەبەستێتەوە. لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات، بە سنووری 11 پارێزگا تێدەپەڕێت و لە فێشخابوور کۆتایی دێت. درێژییەکەى 1200 کیلۆمەترە و تێچووەکەی 17 ملیار دۆلار دەبێت، بڕیاریشە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە ساڵی 2028 تەواو ببێت.
لێدوانی فەرمی: مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، دیزاینی سەرەتایی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تەواوبووە و ئێستا کار لە وردەکارییەکانی دیزاینەکە دەکرێت ئەوانیش تا کۆتایی ئەمساڵ تەواودەبن، بەوپێیەش لە کۆتایی ئەمساڵدا بانگەواز بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان دەکرێت تا یەکەم بڕگەی پڕۆژەکە جێبەجێ بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەکە 100 هەزار هەلیکار دەڕەخسێنێت، بەندەری فاوی گەورەش کە پێکهاتەی سەرەکی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانە، زۆرینەی بڕگەکانی لەکۆتایی نزیک بووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەویش لەکۆتایی ئەمساڵدا سەرجەم بەشەکانی تەواوببن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






