
دیمەنی دوای هێرشەکەی شەوی هەینی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر هۆتێل لالەزار
ئاڤا نیوز
هێشتا ئاسەواری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی لە سلێمانی ماون، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیش دەڵێت: سلێمانی زۆر ئارامە و ئاسایش بەرقەرارە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی هەینی ڕابردوو، زیاتر لە 10 هەزار کەس لە دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایشی یەکێتی بە تانک، تۆپ، درۆن و دۆشکە و بیکەیسی و چەندین چەکی جیاوازەوە هێرشیانکردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، ڕووداوەکە ترس و نیگەرانیی زۆری لەلای هاونیشتمانیان دروستکرد و داوای ڕاگرتنی گرژییەکانیان دەکرد، سەدان گەشتیاریی بیانیش سلێمانیان بەجێهێشت.
لێدوانی فەرمی: لەتیف نێروەیى، ئەندامى سەرکردایەتیی یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان، بە میدیای فەرمیی یەکێتیی ڕاگەیاندووە: لەم هەفتەیەدا چەندین چالاکى رۆشنبیرى و نێودەوڵەتى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت، ئەمەش ماناى ئەوەیە سلێمانى زۆر ئارامە و ئاسایش بەرقەرارە، بۆیە ئەم چالاکییانە لە سلێمانى بەڕێوەدەچن.
وتیشى: سبەی دووشەممە 25-8-2025، کۆنفرانسێکی نێودەڵەتی لە شاری سلێمانی لەژێر ناوی جینۆسایدی کورد و رەنگدانەوەی لە (ئەدەب، هونەر، میدیا)دا بەڕێوەدەچێت، میوانەکانی کۆنفرانسەکە لە حەوت وڵاتی جیهانەوە بەشدارن و دوو رۆژ دەخایەنێت. مەڕاسیم و دیبەیتێکی تایبەت بە وڵاتی چین بەبەشداری چەندین دیپلوماتکار، کەسایەتیی سیاسی و ڕۆشنبیر و میدیاکار لە سلێمانی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
6 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات