
دادگەی فیدراڵی عێراق- وێنە: AA
ئاڤا نیوز
سبەی 31-3-2024 دادگەی فیدراڵی عێراق لەسەر چوار دۆسیە کۆدەبێتەوە و یەکێک لە سکاڵاکان پەرلەمانتارێکی کورد لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان تۆماریکردووە.
چیرۆکی سەرەکیی: سبەی دادگەی باڵای فیدڕاڵی عێراق کۆدەبێتەوە، چوار دۆسیە تاوتوێ دەكات، كە دوانیان پەیوەستن بە هەرێمی كوردستان، یەکێکیان نەهرۆ مەحمود، پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا تۆماری کردووە لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، کە تیایدا نرخی یەک لیتر نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم جارێک بە 500 دینار و جارێکیش بە 250 دینار دیاریكراوە.
لێدوانی فەرمی: نەهرۆ مەحموود، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێرا قبە ئاڤا نیوزی گوت: داوای کارکردنمان بە دەستوور کردووە، کە یەکسانی لەنێوان هاووڵاتیانی عێراقی چەسپاندووە بەو پێیەش نرخی لیترێک نەوت، کە بۆ هاووڵاتیانی عێراقی بە 150 دینارە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمیش بەو نرخەبێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستە حکومەتی فیدراڵی 200 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 ملیۆن لیتر لای بەغدا ماوە.
لەلایەکی دیکەوە: سکاڵای دووەم وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان تۆماریکردووە و تایبەتە بە پرسی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە کامپەکانی هەرێمەوە بۆ شارەکانی عێراق.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت




