
کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم
ئاڤا نیوز
هەفتەیەکی پڕ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەبەردەم کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمدایە و پێشبینی دەکرێت سزاکانی سەر ئەو کۆمپانیا کوردییە هەڵبگیرێت.
وێنە گەورەکە: بە بیانووی کەڵەکەبوون و نەدانەوەی قەرزەکانی، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق چەند سزایەکی بەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمدا سەپاند، دیارترینیان ڕاگرتنی پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان کۆمپانیاکە و هێڵەکانی دیکە بوو، هەروەها لە 18-2-2025، دەستەکە داوای لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کرد دەستبەجێ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەسەر کۆمپانیاکە ببڕدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی گفتوگۆکانی نێوان کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر کۆرەک بەردەوامە، پێشبینی دەکرێت تاوەکو هەفتەی داهاتوو پێشنیازەکان یەکلایی بکرێنەوە و ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردنیان بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەگەر حکومەتی عێراق کێشەی دیکە نەخاتە بەردەم کۆمپانیای کۆڕەک، ئەوا لە ڕۆژانی داهاتوودا سزاکانی سەر کۆمپانیاکە هەڵدەگیرێن، هەروەها کۆرەک نیازپاکی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەربڕێوە و دەیەوێت کارکردنی تۆڕەکەی ئاسایی ببێتەوە و هاووڵاتیان سوود لە خزمەتگوزارییەکانیان وەربگرن.
كاریگەری و لێكەوتەكان: کۆڕەک تیلیکۆم نزیکەی 10 ملیۆن هاوبەشی هەیە، بەهۆی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەكانی سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە هێڵی ئینتەرنێت بێبەش بوون، پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان کۆرەک تیلیکۆم و هێڵەکانی دیکەش وەستاوە، ئەمە گرفتی بۆ ملیۆنان هاوبەشی کۆرەک تیلیکۆم و هێڵەکانی دیکە دروست کردووە و ناتوانن پەیوەندیی بە یەکترەوە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی






