
ئاڵای وڵاتانی ئەورووپا و ئێران
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و بەشێک لە وڵاتە ئەورووپییەکان لە سویسرا بەڕێوەبچێت.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، 22-8-2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا فەرەنسی و بەریتانی و ئەڵمانییەکەی ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە ڕۆژی سێشەممە، سەبارەت بە پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتە ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەڕەشەی ئەو وڵاتە بۆ سەپاندنی سزاکان زیاتر بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقائیی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ''هەڕەشەکردنی وڵاتە ئەورووپییەکان بە چالاککردنی میکانیزمی سزا تووندەکان بۆ سەر وڵاتەکەمان یارمەتیدەر نابێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک''.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە دانوستانەکانی هەردوولا لە جنێڤی سویسرا بەرێوەبچێت.
زانیاریی زیاتر: وڵاتانی ئەورووپی چەندین جار هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر دانووستانەکان دەست پێنەکەنەوە، دووبارە سزاکانی سەر ئێران چالاک دەکەن ئەمەش لە کاتێکدا تاران جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و وڵاتانی ئەورووپاش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم دانوستانانە دوا دەرفەت دەبن بۆ ئێران .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






