ئەمینداری حیزبوڵڵا: لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل بەردەوام دەبین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 ئاب

بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دووپاتی دەکاتەوە ڕووبەڕووی "دەستدرێژییەکان"ی ئیسرائیل دەبنەوە و ئاماژەی بەوە کرد، حکومەتی لوبنان لە بڕیاری چەککردنی حیزبوڵڵا گوناهی کردووە و پێویستە پاشگەز ببێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند:
- مقاوەمە لە لوبنان توانی لە ساڵی 2006 تا 2023 ئیسرائیل ڕابگرێت و ئەمەش دەستکەوتێکی ناوازەیە، بە سوپا و گەل و مقاوەمە توانیمان بۆ ماوەی 17 ساڵ ئیسرائیل ڕابگرین.
- ڕەنگە ئیسرائیل داگیرکاری و وێرانکاریی بکات، بەڵام ئێمە ڕووبەڕووی دەبینەوە بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانی نەگات و ئەمەش لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئێمەدایە، ئەگەر مقاوەمە نەبوایە ئیسرائیل دەگەیشتە بەیرووت هەروەک چۆن گەیشتە دیمەشق.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: قاسم دەربارەی چەککردنی حیزبوڵڵا گوتی: حکومەتی لوبنان بڕیارێکی هەڵەی داوە بە داماڵینی چەک لەدەستی مقاوەمە لەکاتێکدا دەستدرێژی ئیسرائیل بەردەوامە، بڕیارەکەی حکومەت نادەستوورییە و بەپێی دیکتاتۆری ئەمریکا و ئیسرائیل گیراوە، هەنگاوی ئەمریکی ئامانجی تێکدانی لوبنانە و بانگەوازێکە بۆ فیتنە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، حکومەتی لوبنان ئەرکی داڕشتنی پلان "کۆکردنەوەی چەک بۆ هێزە شەرعییەکان" بە سوپا ڕاسپارد تاوەکو پێش کۆتایی ساڵ تەواو بێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە
- کولتوور
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحین و بەرووبومە خۆماڵییەکان بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە






