
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق بۆ دووەم ڕۆژ کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم چەند پرۆژە و پێشنیازە یاسایەک دەکات، گرنگترینیان هەموارکردنی یاسای دامەرزراوەی شەهیدانە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێكی ئەنجامدا و هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد و بەو پێیەش دەرماڵەی مامۆستایان بۆ مانگانە 300 هەزار دینار زیادکرا، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 01:00ی پاش نیوەڕۆ جارێکی دیکە سەبارەت بە چەند بابەتێک دانیشتنێکی دیکە ئەنجام بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێشتر پەرلەمانی عێراق کارنامەی ڕۆژەکانی 25، 26 و 27ی ئەم مانگەی بڵاوکردبووەوە، کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە 26ـی ئاب:
- دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەموارکردنی دووەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان ئەنجام بدرێت.
- دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای ڕێکخستنی وزەی نوێبووەوە بدرێت.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ئۆپەراسیۆنە و هەڵە سەربازییەکان دەکرێت.
- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریکردنی کەسانی خوار تەمەنی یاسایی.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای کاغەزی دارایی و کاڵاکان.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هەموارکردنی یاسای دەستەی گشتیی چاودێریکردنی هاوردەکان.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی سێشەممە 27ی ئەم مانگە، پەرلەمان دەربارەی حەوت برگەی دیکە کۆدەبێتەوە دیارترینیان، دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی کردەوەکانی رژێمی پێشوو(بەعس)ەوە زیانی جەستەیییان بەرکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا