بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان قوتابخانەیەکی تایبەت لە هەولێر دادەخرێت
- کوردستان
- 26 ئاب

ژمارەیەک قوتابی لە کاتی تاقیکردنەوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڕیاریدا قوتابخانەی زانیاری ناحکومی لە هەولێر دابخات، ئەمەش نیگەرانی قوتابیانی لێکەوتەوە، بەهۆی ئەوەی هۆڵی قوتابخانەکە تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لێدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: دلێر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەو قوتابخانەیە سێ هۆڵی تاقیکردنەوە هەیە، نزیکەی 200 قوتابی پۆلی 12 تاقیکردنەوەی خولی دووەم دەکەن، "بۆیە داوامان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کردووە ڕێکارەکانیان بۆ دوای تەواو بوونی تاقیکردنەوەکان دوابخەن، چونکە لە ڕووی دەروونی قوتابییان و کارگێڕیەوە، ناکرێت هۆڵەکان بگوازینەوە قوتابخانەیەکی دیکە".
لەلایەکی دیکەوە: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، "بەهۆی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـەوە، جێبەجێکردنی ڕێکارەکانمان دواخست بۆ دوای تاقیکردنەوەی پۆلی 12، داواشمان لە قوتابخانەکە کردووە تا ئەو کاتە ڕێنماییەکان جێبەجێ بکات، ئەگەر پابەند نەبێت، ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






