بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی لەنێو دەستگیرکراوەکانی لالەزاردایە
- کوردستان
- 26 ئاب

لالەزار، شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لەلایەن هێزەکانی یەکێتیی هێرشی کرایە سەر
ئاڤا نیوز
عەقید دڵشاد عەبدوڵڵا حەمە، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لەنێو ئەو کەسانەدایە کە لە لالەزار دەستگیر كراون و ئێستا لە زیندانیی کانی گۆمە دەستبەسەرە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی هێزێکی زۆری ئەمنیی یەکێتی بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای شەڕێکی سێ کاتژمێری ناوبراو و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکە دەستگیر کران.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا میدیا پەیوەندی بە کەسوکاری عەقید دڵشاد حەمەوە كرد، باسیان لەوە کرد تاوەکو ئێستا هۆكاری دەستگیركردنەكەی نازانن. دەشڵێن: پەیوەندییان بە چەند كەس و لایەنێكەوە كردووە و بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە ئازادی بكەن.
هاوکات ئاڤا میدیا پەیوەندیی بە بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانییەوە كرد، بەڵام هیچ كەسێك ئامادە نەبوو زانیاریی لەوبارەیەوە بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دڵشاد عەبدوڵڵا لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان ساڵی 2014 پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی پارێزگای سلێمانی وەرگرتووە و هیچ كاتێك بە فەرمی لەنێو بەرەی گەل نەبووە، بەڵام كەسوكارەكەی دەڵێن، تەنیا هاوڕێی لاهوور شێخ جەنگی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت





