ئاڤا نیوز
لە گۆڕستانی گەورەی کەسنەزان لە شاری هەولێر، چیرۆکی خۆشەویستییەکی قووڵی مام حاجییەک و هاوسەرە کۆچکردووەکەی دەنگی داوەتەوە. مام ساڵحی تەمەن 95 ساڵان، کە پاش 15 ساڵ لە کۆچی دوایی هاوژینەکەی، خاتوو حەبیبە، هێشتا بە هەمان خۆشەویستی و دڵسۆزییەوە پێوەی پابەندە.
چیرۆکی سەرەکی: مام ساڵح و خاتوو حەبیبە 40 ساڵ بەیەکەوە ژیانی هاوسەریان بەسەر بردووە. خۆشەویستی و وەفاداری نێوانیان ئەوەندە قووڵ بووە، کە پاش کۆچی دوایی حەبیبە لە 15 ساڵ لەمەوبەر، مام ساڵح تاکو ئێستا ژنی نەهێناوەتەوە و بە تەنیا ماوەتەوە، چونکە هیچ منداڵێکیشی نییە.
دوای کۆچی دوایی حەبیبە، مام ساڵح نەیتوانیوە لە دووری ئەو بژی. ڕۆژانە سێ کیلۆمەتر بە پێ دەبڕێت و سەردانی گۆڕەکەی دەکات. دڵەکوتێ و تاسەی بۆ حەبیبە ئەوەندە زۆر بووە، کە نەیتوانیوە شەوان لێی دوور بکەوێتەوە. هەر بۆیە، بڕیارێکی سەرسوڕهێنەری داوە؛ ماڵەکەی گواستووەتەوە بۆ مزگەوتێک کە لەناو گۆڕستانەکەدا هەیە و لە یەکێک لە ژوورەکانی دەژی. ئەمەش بۆ ئەوەی بە شەوانیش لە نزیک گۆڕی حەبیبەی دڵەکەی بێت.
لەلایەکی دیکە: مام ساڵح بە نەجات هەرکی، پەیامنێری ئاڤای گوت: "ئەوە پانزە ساڵە لەدەستم داوە، بەڵام بۆ ساتێکیش لەبیرم نەکردووە. زۆرجاریش شەوان دێتە خەونم و پێم دەڵێ: 'بۆ بێتاقەتی و چیت پێویستە؟' کە خەبەرم دەبێتەوە، تێر و پڕ دەگریم بۆی."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لەوەی کە خۆی بۆ لای گۆڕی هاوژینەکەی گواستووەتەوە، مام ساڵح پەرژینێکی بە دەوری گۆڕی ژنەکەیدا دروست کردووە بۆ ئەوەی سەگی بەرەڵا و ئاژەڵەکان نەچنە سەر گۆڕەکە و پیسی نەکەن. هەروەها وەسیەتی کردووە کە ئەگەر ڕۆژێک مرد، هەر لە تەنیشت حەبیبە بەخاک بسپێردرێت.
ئەمەش بزانە: چیرۆکی مام ساڵح نموونەیەکی بێوێنەی عیشق و وەفادارییەکی ڕاستەقینەیە کە دەری دەخات خۆشەویستی سنووری نییە و تەنانەت مەرگیش ناتوانێت کۆتایی پێ بهێنێت. ئەم چیرۆکە مرۆڤ دەخاتە بیر ئەوەی کە هەندێک جار، واقیع لە خەیاڵ و چیرۆکەکانیش دڵتەزێنتر و کاریگەرترە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت





