
دیمەنی چەند حەجخوازێک لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ حەج. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لەماوەی ڕابردوو بەهۆی دواکەوتنی گەڕانەوەی عومرەکاران لە وڵاتی سعودییە لەلایەن کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عومرەی ڕاگرت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان له ڕۆژی 19-8-2025 هه‌ڵویستی وه‌رگرت، هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عومرەی بۆ وڵاتی سعوودییه ڕاگرت له‌بەرامبەر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عومره‌كارانی كوردستان له سعوودییه و دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌هۆی بریكاره‌كانی هێڵی ئاسمانی عیراقی، دوای وەرگرتنی بەڵێننامە لە کۆمپانیاکان ئەمڕۆ گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رنامه‌فرۆش كۆبووینه‌وه، جه‌ختمان له‌سه‌ر مافی هاووڵاتیان و عومره كرده‌وه كه ده‌بێت به باشترین شێوه خزمه‌ت بكرێن و نه‌دانی مافی عومره‌كار و دواكه‌وتنی گه‌شته‌كانیان به‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێلی سووره".
وتەبێژی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، كۆمپانیاکان ده‌بێت به‌رپرسیارێتی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان هه‌ڵبگرن و به‌ڵێننامه پڕ بكه‌نه‌وه كه هه‌موو عومره‌كاران له كاتی خۆیاندا ببه‌ن و بگه‌رێننه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی ده‌بنه‌وه.
وتەبێژی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رنامه‌فرۆش له هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان حه‌وت كۆمپانیایه ئاماده‌ییان نیشاندا و به‌ڵێننامه‌یان له دادنووس پڕكردەوە كه پابه‌ندی هه‌موو خاڵه‌كان ده‌بن و پابه‌ندی هه‌موو ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ده‌بن.
ڕوونیشی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی به‌ڵێننامه‌كان، گه‌شته‌كانی ئاسمانی بۆ عومره ده‌ستپێبكرێنه‌وه و گه‌شته‌كان ئاسایی ببنه‌وه به‌و جۆره‌ی كه هه‌موو مافێكی عومره‌كارانیان گه‌ره‌نتی كردووه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەشتەکانی عومرە لە هەرێمی کوردستان لە 16-7-2025 بەڕێگەی وشکانی دەستی پێکردەوە و 18ـی هەمان مانگیش بەڕێگەی ئاسمانی دەستیان پێکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






