
زیاتر لە 800 خێزان زەرەرمەند بوون؛ گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە دهۆک، سێ بەڵێندەر بە بڕیاری دادوەر و بەهۆی تەواونەکردنی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کە سەدان هاونشتمانی زەرەرمەند بوون، دەستگیر کران. ئەم بەڵێندەرانە هەر یەکەیان پرۆژەیەکی گەورەی نیشتەجێبوونیان لەژێر دەستدا بووە و بڕێکی زۆر پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە بە مەبەستی دروستکردنی شوقە، بەڵام پرۆژەکانیان تەواو نەکردووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: کۆی گشتیی شوقەکانی هەر سێ پرۆژەکە زیاتر لە 800 شوقە دەبن و هەموویان بە هاووڵاتیان فرۆشراون، ئەمەش واتای ئەوەیە کە زیاتر لە 800 خێزان زەرەرمەند بوون. هاووڵاتیان چەندین ساڵە چاوەڕوانی وەرگرتنی شوقەکانیان دەکەن، بەڵام پرۆژەکان تەواو نەکراون و بەڵێندەرەکانیش دەڵێن ئیفلاسیان کردووە.
یەکێک لە زەرەمەندبووەکان، حەمزە خزرە و خەڵکی زاخۆیە کە ماوەی چەندین ساڵە لە دهۆک نیشتەجێیە و پیشەی کاسبە. حەمزە پارەی لە ماڵ و منداڵی گرتووەتەوە و زێڕی هاوژینەکەی فرۆشتووە، بڕی سێ دەفتەر دۆلاری کۆکردووەتەوە. ئەم پارەیەی وەک پێشەکی داوەتە یەکێک لە بەڵێندەرەکان بە هیوای ئەوەی لە کرێچییەتی ڕزگاری بێت و ببێتە خاوەنی شوقەی خۆی. بەڵام دوای پێنج ساڵ چاوەڕوانی، پرۆژەکە تەواو نەکراوە و جگە لەو بڕە پارەی پێشەکییە، حەمزە مانگانە 500 دۆلاریشی وەک قیست داوە.
بەهزاد خالد، هاووڵاتییەکی دیکەی دهۆک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "زیاتر لە پێنج ساڵە چاوەڕێین ببینە خاوەن شوقەی خۆمان، کەچی پرۆژەکە تەواو نەبووە و کارەکانیشی وەستاون و هیچ کەسیش وەڵاممان ناداتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، هەر سێ بەڵێندەرەکە دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا، و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت بۆ زانینی چارەنووسی ئەو پارەیەی کە لە هاووڵاتیان وەرگیراوە. د. هەڤاڵ سەدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک، بە ئاڤای ڕاگەیاند دەستگیرکردنی ئەو بەڵێندەرانە لەسەر سکاڵای ئەوان بووە.
ئەمەش بزانە: سنووری پارێزگای دهۆک 50 پرۆژەی نیشتەجێبوون مۆڵەتیان وەرگرتووە، بەڵام ژمارەیەکی زۆریان تەواو نەکراون و کێشەی گەورەیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە دادگایی کردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانی دیاری کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
24 ئاب
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
24 ئاب
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە دادگایی کردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانی دیاری کرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی عێراق تۆڕێکی بازرگانی کردن بە مرۆڤ لە بەغدا دەستگیر دەکات