
یەکێک لە ئەندامەکانی "ژنێکی ئوردنی" هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقییە.
ئاڤا نیوز
ئاسایشی عێراق تۆڕێکی بازرگانی کردن بە مرۆڤ لە ناوچەی عەرەب جبووری لە باشووری بەغدای پایتەخت دەستگیر دەکەن، یەکێک لە ئەندامەکانی "ژنێکی ئوردنی" هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقییە.
وێنە گەورەکە: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە، ئاشکرایان کردووە، عێراق هێشتا لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە لەم دۆسیەیەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی جددی بووەتەوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە بەدەست پشێوی ئەمنی یان خراپی دۆخی ئابوورییەوە گرفتارن، ئەمەش ژینگەیەکی لەبار بۆ ئەم تاوانانە دەڕەخسێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەکی ئەمنی بە میدیای عێراقی داوە، هێزە ئەمنییەکانی بەغدا توانیویانە تۆڕێکی تایبەت بە بازرگانی کردن بە مرۆڤ لە ناوچەی عەرەب جبوور دەستگیر بکەن.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دەستگیر کردنی هەریەک لە تۆمەتباران: "ت. ا. غ. س" لەدایکبووی ساڵی 1991، "م. ح. م. ع" لەدایکبووی ساڵی 2005، "م. ع. ل. ع" لەدایکبووی ساڵی 2004، "د. ع. ع. ن" لەدایکبووی ساڵی 2001، کە بە ڕەچەڵەک ئوردنییە و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقییە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە داواکراوەکان بەپێی ماددەی “6/یەکەم” لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ، بەگوێرەی پرۆتۆکۆلێکی فەرمی ڕادەستی لایەنی داواکار کراون و ئاماژەی بەوەشدا کە ناوچەکە دەکەوێتە سنووری کارەکانی فیرقەی دووەم – لیوای حەوتەم – فەوجی دووەم – سریەی سێیەمی پۆلیسی فیدراڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوای یەکگرتوویی ئەوروپا و ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی ئیمارات: سوپاسی پاڵپشتی و پشتگیریتان دەکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ داعش 227 هێرشی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوای یەکگرتوویی ئەوروپا و ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی ئیمارات: سوپاسی پاڵپشتی و پشتگیریتان دەکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ داعش 227 هێرشی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت





