بەهۆی کڕینی کارتی دەنگدان و پێدانی بەڵێنی جۆراوجۆر کاندیدێکی هەڵبژاردن دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 28 ئاب

لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق، کاندیدێکی هەڵبژاردن بە تۆمەتی کڕینی کارتی دەنگدەران و بەڵێنی درۆ لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دوور دەخاتەوە و کاندیدەکە و چوار لە یاریدەدەرەکانی دەستگیر دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دادگای کەرخی دووەم ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و دەستیان بەسەر کۆمەڵێک بەڵگەدا گرت کە یەکێک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ چوار لە یاریدەدەرانی شوێنێکیان دابینکردووە، کارتی دەنگدان لە هاووڵاتیان دەکڕن و بەڵێنی دامەزراندن و دابینکردنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیییان پێدەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوو لە هاووڵاتیان سکاڵایان لەسەر کاندیدێکی هەڵبژاردنی عێراق تۆمار کرد لەسەر کڕینی کارتی دەنگدان و بەڵێنی دامەزراندن، "لێکۆلێنەوەمان دەستپێکرد و دەستمان بەسەر کۆمەڵێک بەڵگەدا گرت کە ئەو کاندیدە کارتی دەنگدان لە هاووڵاتیان دەکڕێت. هەروەها دەستمان بەسەر کۆمەڵێک کارتی فۆتۆکۆپی و فۆرمی تایبەت گرت کە ناوی دەنگدەر و ژمارەی هەڵبژاردن و ناوی ناوەند و وێستگە و پارێزگاری تێدابوو.
- لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو لە یاریدەدەرانی بانگەشەی کاندیدەکە کە یەکێکیان بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بووە، بە تۆمەتی کڕینی کارتی دەنگدەران دەستگیرکران.
- دەست بەسەر دوو تۆماردا گیراوە کە ناو و ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشانی دەنگدەرەکە بوون، یەکێک لە تۆمەتبارەکان لەناو فەرمانگەکەدا دەستگیرکراوە، کۆمەڵێک فۆرمی ستوونی و فۆتۆکۆپی کارتی هەڵبژاردنی کۆمەڵێک دەنگدەری پێبووە، لەگەڵ تۆمارێک کە ناوی دەنگدەر و ژمارەی دەنگدەر و پارێزگا و بنکەی دەنگدانی تێدابووە.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، تۆمەتبارەکان شەش مۆبایل و کۆمپیوتەریان پێبووە، دوای وەرگرتنی لێدوانی تۆمەتباران و تۆمارکردنی لە دادگا، دادوەری دادگای تاوانەکانی ناوەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کاندیدەکە و تۆمەتبارێکی دیکە دەرکرد. دوابەدوای لێکۆڵینەوە و گەڕان و پشکنین و هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی میسان، کاندیدەکە دەستگیرکرا و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی بەغدا کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی دەستپاکی فیدراڵی سوپاسی ڕۆڵی هاووڵاتییان دەکات لەبەرامبەر پێدانی ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، ئەمە ڕەنگدانەوەی هۆشیارییە بۆ گرنگی پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە، دوور لە کڕینی دەنگ و کارتی دەنگدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






