
ژمارەیەک جووتیاری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
جووتیارانی گوندی تەپەسەوزی سەر بە ناحیەی لەیلان، ڕێگری لە هێزە ئەمنییەكان دەكەن كە هاتوون زەویوزارەكانیان لێ داگیربكەن.
چیرۆكی سەرەكی: ژمارەیەك عەرەبی هاوردە، بە پشتیوانیی سێ هێزی جۆراوجۆر و دادوەرێكی دادگای دووز، ڕوویان لە سنووری گوندی تەپەسەوز سەر بە ناحیەی لەیلان لە پارێزگای كەركووك كرد، بە مەبەستی پڕكردنەوەی بەڵێننامە بە جووتیارانی گوندەكە و دەست بەسەرداگرتنی ئەو زەوییانە كە گوایە بە بڕیاری دادوەر، دراونەتە عەرەبی هاوردە.
چی ڕوویدا: جووتیارە كوردەكانی گوندی تەپەسەوز، خێوەتی ناڕەزایییان هەڵداوە و ڕێگای چوونی هێزەكانیان بەرەو زەوییە كشتوكاڵییەکان گرت و ڕژدن لەسەر ڕادەست نەكردنی زەویوزارەكانیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیاریی پەیامنێرمان لە كەركووك، دیار محەممەد، بەبیانووی ڕادەست نەكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكان بە عەرەبی هاوردە و، جێبەجێنەكردنی فەرمانی دادوەر، فەرمانی دەستگیركردن بۆ سێ جووتیاری بەساڵاچووی كورد دەرچووە كە تەمەنیان لەنێوان 52 ساڵ تاوەكو 80 ساڵییە.
باكگراوند: لە ماوەی ڕابردوودا، بە بڕیاڕی دادوەر زیاتر لە 500 دۆنم زەویی جووتیاران بە عەرەبی هاوردە درا، کە حەوت پارچەزەوی لەخۆدەگرێت، تاوەکو ئێستاش لەم گوندە زیاتر لە 35 جووتیار فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، لە کاتێکدا زەوییەکان موڵکی خۆیانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






