
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا - هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی مارکۆ ڕۆبیۆ، دانووستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا لە پێناو بوونیادنانی ئاشتی ئۆکراینا، ئاگربەستی غەززە و پێشهاتەکانی سووریای تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: هاکان فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕۆبیۆ ئەنجامداوە، هەوڵەکان بۆ بەردەوامیدان بە دانووستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا بە ئامانجی بوونیادنانی ئاشتی، قسەی لەسەر کرا، تورکیا ئامادەیی هەمووجۆرە پشتیووانییەکی نیشان داوە.
پابەندبوون بە ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی ئەو کەرتە، بابەتێکی تر بوو کە فیدان جەختی لەسەر کردووەتەوە.
هاوکات، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دوایین پێشهاتەکانی سووریاش خراوەتە بەر باس.
باکگراوند: لە مانگی شووباتەوە دانووستانەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا لە سعوودیە و تورکیا دەستیان پێکردووە، تورکیا و ئەمریکا ڕۆڵی گەورەیان لە چارەسەرکردنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بینیوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
- فۆتۆستۆری
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق
- بیروڕا
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە ژەنەراڵی چیاکانەوە بۆ ژەنەراڵی ناو کۆشکی ئەلیزێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کاروانێکی نوێی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریاوە ڕەوانەی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سیستەمێکی پێشکەوتووی پشکنین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەداتە عێراق






