
ئاڤا نیوز
هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەینێت، لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی فریاگوزاری تەنیا دوو کەس بریندارن و ئەوەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بووە کە لە شاخەکە هەڵدێرا بوو. هۆکاری زانراوی ڕووداوەکە بوونی بایەکی بەهێز بووە لەو کاتە.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانیی ئەمڕۆ لە شاخی هەڕووتە نزیک ئەزمەڕ لە سلێمانی. ئۆتۆمبێلێک هەڵدێرا و شۆفێرەکەی بەناوی (ئەحمەد ڕەسووڵ) گیانی لەدەست دا. دەوترێ کارمەندی کۆمپانیای پەیوەندی بووە و دەوامی لەسەر شاخەکە بووە. دوای نیوەڕۆ تیمێکی فریاگوزاریی سلێمانی بە هێلیکۆپتەری فریاگوزاری بۆ هێنانەوەی تەرمی ئەو شۆفێرە دەچنە شوێنەکە، بەڵام هیلیکۆپتەرەکە دەکەوێتە خوارەوە و هەردوو کاپتنی هیلیکۆپتەرەکە بریندار دەبن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە نزیک شوێنی ڕووداوەکەیە ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری تیمی فریاگوزاری لەوێن، هەردوو کاپتنی هێلیکۆپتەرەکە گواستنراونەتەوە نەخۆشخانە و مەترسیان لەسەر نەماوە و تەرمی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش گواستراوەتەوە پزیشکی دادی سلێمانی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، هەردوو فڕۆکەوانەکە گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی شار، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان عەمید حسێن فیزوڵڵایە، ئێستا باری تەندروستییان جێگیرە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی بەدواداچوونی ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا، هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بوونی 'با'یەکی بەهێز بووە. ئەمە وای کردووە هێلیکۆپتەرەکە نەتوانێت لەنگەر بگرێت و تێکشکاوە. تەنانەت 10 بۆ 12 مەتر لە ئۆتۆمبێلەکە نزیک بووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






