
سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، چوار سەربازیان لە بۆسەیەکی بزووتنەوەی حەماس لە گەڕەکێکی کەرتی غەززە ون بوون.
چی ڕوودەدات: ڕۆژی شەممە 30-8-2025، شەڕ و پێکدادانی توند لە گەڕەکی زەیتوون لە باشووری ڕۆژهەڵاتی غەززە سەریهەڵدا و ئەمەش دوای ئەوەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس بۆسەیەکیان بۆ چەند سەربازێکی ئیسرائیلی لەو گەرەکە دانابوو و بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازیان.
بڵاوکراوەی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە گەڕەکی زەیتوونی غەززە، دوو سەربازیان کوژراون و نۆ سەربازی دیکەش برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای ئیسرائیل ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لەو شەڕەدا چوار سەربازیی دیکەیان ون بوون، کە گومان دەکرێت بە بارمتە گیرابن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەندێک سەرچاوەی فەڵەستینی دەڵێن، ژمارەی کوژراوان زیاترە، بەڵام ئیسرائیل ئاشکرای ناکات.
لەلایەکی دیکە: بەپێی ئامارەکانی تەلئەبیب مەزەندە دەکرێت 50 بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە هەبن و 20 کەسیان تا ئێستا لە ژیاندا ماون، لە کاتێکدا زیاتر لە 10 هەزار و 800 فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






