
لۆگۆی کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتیی هەریەک لە فەسیبووک و ئینستاگرام دەکات
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای مێتا ڕاگەیاند، تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ فەیسبووک و ئینستاگرام زیاد کراوە ئەویش تایبەتمەندی وەرگێرانی دەنگییە، ئەویش بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و ئامانجیش لێی فراوانتر کردنی بوارەکانی ژیریی دەستکردە.
لێدوانی فەرمی: کۆمپانیای مێتا ڕاگەیاند، بۆ هەر یەکە لە ئینستاگرام و فەیسبووک تایبەتمەندی وەرگێران بۆ ڕیل یان ڤیدیۆکانی هەردوو پلاتفۆرمەکە زیاد کراوە، بە شێوەیەک کە ناوەرۆکی زانیارییەکانی ڤیدیۆکە بە ژیریی دەستکرد و بە هەمان دەنگ وەردەگێرێت بۆ زمانەکانی دیکە.
لە سەرەتای بەردەستبوونی تایبەتەمەندییەکە، ژیریی دەستکرد تەنیا وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە بۆ ئیسپانی و بە پێچەوانەشەوە دەکات، وەک کۆمپانیاکە دەڵێت، لە داهاتوودا پلانی زیادکردنی زمانی زیاتریان هەیە.
زانیاریی زیاتر: تایبەتمەندییەکە سەرەتا بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک کە هەزار فۆڵۆوەر یان زیاتریان هەیە و هەموو هەژمارە گشتییەکانی ئینستاگرام بەردەست دەبێت.
چۆنێتیی بەکارهێنان: پێش بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی (Reels)، دروستکەران دەتوانن پەنجە بخەنە سەر بژاردەی “Translate your voice with Meta AI” بۆ چالاککردنی وەرگێڕان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






