بەرگریی شارستانی بۆ ئاڤا: لە سەرەتایی ئەمساڵەوە 46 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون
- هەواڵ
- 30 ئاب

دیمەنی یەکێک لە سەیرانگاکانی هەرێمی کوردستان کە کۆمەڵێک گەنج سەرقاڵی مەلە کردنن
ئاڤا نیوز
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتایی ئەمساڵەوە خنکاون ئاشکرا دەکات و دەڵێت، زۆربەی حاڵەتەکان لە هەولێر بوون.
وێنەگەورەکە: ساڵانە بەهۆی سەردانیکردنی گەشتیاران بۆ ئەو شوێنانەی کە ڕووباریان هەیە بەتایبەتی لە وەرزی هاوین ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بوونەتە قوربانی ئەمەش بەهۆی پەیرەو نەکردنی ڕێنمایەکانی بەرگریی شارستانی و شارەزا نەبوونییان بە سرووشتی ئەو ناوچانە.
لێدوانی فەرمی: مقدم سەرکەوت کارەش، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ''لە سەرەتایی ئەم ساڵەوە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 46 کەس خنکاون کە 14 حاڵەتیان لە هەولێربوون ئەمەش بەهۆی فراوانی سنووری هەولێر و بوونی زێی گەورە و ڕووباری قەزای خەبات''.
زانیاریی زیاتر: مقەدەم سەرکەوت ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانیان بە یارمەتی خەڵکی خۆبەخشی ناوچەکە توانیویانە 130 کەس لە خنکان ڕزگار بکەن، هاوکات گوتیشی، زۆربەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە لە شوێنە دوورە دەستەکان بوون کە تیمەکانیان بنکەیان لە نزیک ئەو شوێنانە نەبووە.
ئەمەش بزانە: تاوەکوو ئێستا بەهۆی ئاڵۆزی شوێنەکانەوە نەتوانراوە تەرمی هەریەکە لە مامۆستا ئاڤێستا و ئارڤان بدۆزرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






