هەواڵی کوژرانی وتەبێژی لیواکانی قەسام - باڵی سەربازیی حەماس پشتڕاست دەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 ئاب

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
ڕۆژی یەکشەممە سەرچاوەیەکی فەلەستینی بە کەناڵی 'ئەلعەرەبیە'ی ڕاگەیاند، وتەبێژی لیواکانی قەسام - باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ناسراو بە "ئەبو عوبێدە" کوژراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 30-8-2025، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووە، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکە باڵەخانەیەکیان لە گەڕەکی ئەلڕەمال لە شاری غەززە بۆردوومان کردووە و ئەبو عوبەیدە، یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی حەماسی تێدا نیشتەجێ بووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کوژرابێت.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی حەماس هیچ لێدوانێکی لەبارەی کوژرانی ئەبو عوبەیدە نەداوە و هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەک بە کەناڵی ئەلعەرەبیەی ڕاگەیاند، کە بنەماڵەکەیان پشکنینان بۆ تەرمەکە کردووە و کوژرانەکەی لەلایەن ئەوانەوە پشتراست کراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەبو عوبەیدە لە ساڵی 2006ەوە بە دەمامک و جامانەیەکەوە دەردەکەوێت و بەوە ناسراوە کە ڕەوانبێژە لە قسەکردن و کاریگەرە، چەندین جاری دیکە ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی ڕاگەیاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






