
وێنەی دەنگدەرێكی ئەزموونی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆن بۆ جاری سێیەم دەنگدانی ئەزموونی دەکات و بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنیش دەڵێت، 75%ی ئامادەکارییەکان کراون.
چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11-11-2025 دەکرێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بەپێی خشتەی کاری خۆی ئامادەکارییەکان دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ جاری سێیەم دەنگدانی ئەزموونی بەڕێوەچوو، تیادا سەرجەم هەنگاوەکانی دەنگدان هاوشێوەی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدرا و سەرجەم ئامێر و پێداویستییەکان بەکارهێنران.
لێدوانی فەرمی: مەروان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن بە ئاڤا میدیای گوت: 75%ی ئامادەکارییەکان کراون، ئەوەی ماوەتەوە هەندێ ئامادەکاری ڕۆژی هەڵبژاردن و کارمەندانی سەرسندووقە.
بە وتەی مەروان محەممەد، ئەو کێشە تەکنیکییانەی لە هەڵبژاردنی ڕابردوو هەبوون، بە تایبەت کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆر لەم هەڵبژاردنە چارەسەر کراون.
پەیوەست بەم بابەتە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وتی: لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر ئامادەکاری تەواوی بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردن کردووە و لەگەڵ کۆمسیۆنیش لە پەیوەندی بەردەوامداین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






