
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە جەختی کردەوە، دواخستنی هەڵبژاردنی داهاتوو هیچ بنەمایەکی نییە، چونکە دەبێتە هۆی قەیرانی سیاسی و دەستووری. هاوکات، ئەنجامدانی لە کاتی خۆی گەرەنتی بۆ داهاتووی عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: کەمتر لە سێ مانگ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا، ئیسرائیل بە هاوکاریی ئەمریکا هێرش بکاتە سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکان ئەگەر یاسای دەستەی حەشدی شەعبی پەسەند بکرێت و مەترسیی ئەوە هەیە ئەو وڵاتە لە داهاتوودا ببێتە گۆڕەپانی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەگەر یەکێک لەم ئەگەرانە ڕوو بدەن، بە ئەگەرێکی زۆر هەڵبژاردنی پەرلەمان دوا دەخرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە لە کۆبوونەوەی ڕەوتەکەیدا ڕایگەیاند، هەر دواخستنێک ئەگەری ئەوەی هەیە کە دەرگا بەڕووی قەیرانە سیاسییەکاندا بکاتەوە و شەرعییەتی دامەزراوە دەستوورییەکان تێک بدات، لە کاتێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لەچوارچێوەی کاتی یاساییدا دووپاتکردووەتەوە.
ناوبراو داوای لە گەنجان کرد، بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن و گوێ بەو دەنگانە نەگرن کە هەوڵی بێئومێدکردنیان دەدەن یان متمانەی دەنگدەران بە پرۆسەی هەڵبژاردن تێکدەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم قسانەی حەکیم لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو، نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندبوو، هەڵبژرادن هەلومەرج و پرەنسیپی خۆی هەیە و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و به هیچ شێوەیەک گۆڕانكاری تیادا ناكرێت، ئەگەر دوابخرێت پڕۆسەی سیاسی هەرەس دەهێنت و پەرلەمان و حکومەت ڕەوایەتییان نامێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت