لە لیستی سووری ئیسرائیل تەنیا یەک ناو ماوە؛ دوای ئەبو عوبەیدە نۆرەی کێیە؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 ئاب

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام بوو
ئاڤا نیوز
دوای کوژرانی وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام - باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، تەنیا یەک ناو لە لیستی کەسایەتییە دیارەکانی حەماس لە غەززە ماوەتەوە کە ئیسرائیل هەوڵی کوشتنیان دەدات و سەرکردایەتی ڕووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023یان کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکەی حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، تاوەکو ئێستا سوپای ئیسرائیل هەموو ئەو کەسانەی بە ئامانج گرتوون کە سەرپەرشتی و سەرکردایەتی هێرشەکەیان کردبوو، دواترینیان ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام بوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مەعاریڤ"ی عیبری، ئەو کەسەی لە لیستی بە ئامانجگرتنەکانی ئیسرائیل ماوە، عزەدین حەداد، فەرماندەی لیوای شاری غەززەیە، کە سوپای ئیسرائیل و دەزگای شاباک جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەویش لە لیستی ئامانجەکانی ئیسرائیلدایە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە عیبرییەکە، زنجیرەیەک ناوی سەرکردە باڵاکانی حەماس لە دەرەوەی ناوی حەداد دەردەکەون، کە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل چارەنووسی ئەوانیشیان بە مەرگ دیاری کردووە، بەڵام ئەرکی کوشتنی ئەوان بە موساد سپێردراوە.
شێوازی جێبەجێکردن: سوپای ئیسرائیل دەڵێت دەزگای "شاباک" و "ئەمان" هەوڵیان دا شوێنی ئەبو عوبەیدە دیاری بکەن و کۆتایی پێبهێنن، ئەوەش شەوی ڕابردوو بەهۆی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی کە شاباک پێشکەشی کرد بوو ڕوویدا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت






