
گەڕان بەشوێن قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان
ئاڤا نیوز
تا دێت ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزە بەهێز و وێرانکەرەکەی ئەفغانستان بەرزتر دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی دەرهێنانی تەرمی زیاتر لە ژێر ماڵ و باڵەخانە ڕووخاوەکان.
وێنە گەورەکە: شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6 پلەی ڕێختەر ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستای هەژاند و ناوەندی بومەلەرزەکە بە دووری 42 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی جەلال ئاباد لە قوڵایی 8 کیلۆمەتر بووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایگەیاند: ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکە گەیشتووەتە 800 کەس و دوو هەزار و 800 کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد بەهۆی تێکچوون و زیانگەیشتن بە ڕێگاکان دەستگەیشن بە قوربانیان سەختتر بووە و هێشتا گەڕان بەدوای تەرمەکان بەردەوامە.
ئەمەش بزانە: چەند کاتژمێرێک پێش ڕوودانی بومەلەرزەکە، ڕۆیتەرز هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز لەو وڵاتە هەیە.
باکگراوند: ئەفغانستان ناوچەیەکی چالاکی بومەلەرزەیە و کەوتووەتە سەر پلێتی تەکتۆنیکی ئۆراسیا و هیندستان و لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو هەزار و 400 کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






