حووسییەکانی یەمەن چەند کارمەندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستگیر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 ئەیلوول

ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن
ئاڤا نیوز
گرووپی چەکداری حووسییەکانی یەمەن 11 ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو وڵاتە دەستگیر دەکەن و ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێکخراوەش داوای دەستبەجێ ئازاد کردنیان دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە، 31-8-2025، حووسییەکانی یەمەن هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەریەکە لە یونسێف و بەرنامەی خۆراکی جیهانی و 11 ئەندامی ئەو دوو ڕێکخراوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیان دەستگیر کرد، ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: هانس گروندبێرگ، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەمەن دوای ئیدانەکردنی ئەم کارەی حووسییەکان وتی،: "دەستگیرکردنی کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان جێگای قبووڵ نییە و داوای پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی کارمەندەکان دەکەین'' .
گروندبێرگ، ئاماژەی بەوەش دا، جگە لەم 11 کەسەی دەستگیرکراون تاوەکو ئێستا 23 کارمەندی دیکە لە ژێر دەستی ئەو گرووپەدان کە لە ساڵی 2021 بۆ 2023 دەستگیرکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەڵمەتەی دەستبەسەرکردنی کارمەندانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشێکە لە هەڵمەتێکی بەرفراوانر کە ئەو گرووپە دوای تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی حووسییەکان و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی دەستیپێکرد و بەوە تۆمەتبار دەکەن کە ئەمانە تۆڕێکی 'سیخوڕی ئەمریکی-ئیسڕائیلی'ن لەژێر ناوی ڕێکخراوە مرۆییەکاندا کاردەکەن، بەڵام ئەو تۆمەتانە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ڕەتکراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






