
دەستگیرکردنی کەسێک لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە
ئاڤا نیوز
پۆلیسی سلێمانی لەسەر سکاڵای هاونیشتمانییەک کەسێک دەستگیر دەکەن، ئەو کەسەی سکاڵای کردووە وتویەتی هەوڵیداوە بمڕفێنێت. بەڵام دواتر دەرکەوتووە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە.
لێدوانی فەرمی: نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤای وت، لەم چەند ڕۆژە هاونیشتمانییەک لای پۆلیسی دەربەندیخان سکاڵای کردووە وتویەتی کەسێک دوای کەوتووە و هەوڵیداوە بیڕفێنێت. دوای ئەوەی پۆلیس بەدواداچوون دەکەن ئەو کەسە دەدۆزنەوە و دەستگیری دەکەن ناوی ( أ، ح، ح ) خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
نەقیب سەرکەوت ئەشڵێت: تۆمەتبار نێردرا بۆ پشکنینی پزیشکی لەوێ پشکنینەکەی دەرکەوت تۆمەتبار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە. دوای بەدواداچوون دەرکەوت لەسەر کەیسی ماددەی هۆشبەر جارێکی دیکە سزا دراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: بەپێی بڕیاری دادوەر بە ماددەکانی (267,432) و ماددەی 30 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن پۆلیسی دەربەندیخان دەستگیرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






