
ناردنی هێز و کەشتی سەربازی بۆ سەر سنووری ڤەنزوێلا
ئاڤا نیوز
نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕووبەڕووی گەورەترین مەترسی لەشکرکێشی ئەمریکا بووەتەوە کە سەدەیەکە تووشی ئەو هەڕەشە نەبووەتەوە، هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بەو پەرەسەندنانە تۆمەتبار کرد.
چیرۆکی سەرەکی: تا دێت گرژییەکانی ئەمریکا و ڤەنزوێلا بەهۆی ناردنی هێز و کەشتی سەربازی بۆ سەر سنووری ئەو وڵاتە زیاتر دەبێتەوە و سەرۆکی ئەو وڵاتەش هۆشداریی دەدات لەوەی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێک.
لێدوانی فەرمی: نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: ''لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی مەترسییەکی بەم شێوەیە جددی نەبووەتەوە و هەشت کەشتی جەنگی کە بە هەزار و 200 مووشەک و ژێردەریایی ئەتۆمی تەیارکراون، ئامانجیان وڵاتەکەمانە".
هاوکات سەبارەت بە مارکۆ ڕۆبیۆ گوتی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەوڵی خوێنڕشتن و فشارخستنە سەر ڤەنزوێلا و تێکدانی دۆخی ئەمریکای لاتین و ناوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکەدار بکات و شەڕ لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەمان بکات ".
لەلایەکی دیکەوە: مادۆرۆ داوای ئاشتی و دۆستایەتی لە سەرۆکی ئەمریکا کرد.
قووڵتر: واشنتن، سەرۆکی ڤەنزوێلا بەوە تۆمەتبار دەکات کە سەرۆکایەتیی باندێکی بازرگانیکردنی بە کۆکاین بە ناوی کارتیلی "دێ لۆس سۆلێس"، دەکات کە ئەمریکا وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانی کردووە، ئەو وڵاتە 50 ملیۆن دۆلاری وەک پاداشت بۆ هەر کەسێک داناوە کە مادۆرۆ دەستگیر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






