
جێگرکردنی سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سبەی سوپای ئیسرائیل دەست بە جێگیرکردنی 60 هەزار سەربازی یەدەگ دەکات وەک ئامادەکارییەک بۆ بەردەوامبوونی جەنگ لە شاری غەززە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای دژایەتیی سوپای ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەرووی هێزەکانیان دەبنەوە، هاوکات ڕەخنەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەردەوامە لە پلانەکەی بۆ داگیرکردنی ئەو کەرتە.
زانیاری بەدەستهاتوو: کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، بەردەوامە لە پلانەکەی بۆ داگیرکردنی غەززە و 60 هەزار سەربازی دیکەی یەدەگ لەو کەرتە جێگیر دەکات بەپێی پلانێکی ئەمنی کە سەرەتا 15 هەزار سەرباز بەدرێژایی سنووری لوبنان و سووریا لە کەرتی ڕۆژئاوا جێگیر دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ڕۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، کە پلانە سەربازییەکەی ئیسرائیل چەند چەند مانگێک دەخایەنێت تا تەواو دەبێت هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وەزیرەکانی ئاگادار کردووەتووە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی غەززە دەکات، بەمەرجێک بەخێرایی ئەنجامبدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






