سوودانی و فەرماندەی سێنتکۆم جەخت لە پابەندبوون بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 ئەیلوول

کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە بەغدا سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) کۆبوونەوە و چەند پرسێکی ئەمنی و سەربازیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 2-9-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە ئەدمیراڵ براد کرووپەر، فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کرد، بە ئامادەبوونی کارگێڕی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق لەچوارچێوەی ڕاگەیاندنە هاوبەشەکەی ئەیلولی ساڵی 2024 کراوە، کە تێیدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە کرایەوە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان سەبارەت بە هاوکاریی ئەمنیی هاوبەش لەسەر ئاستی دوولایەنە لە نێوان عێراق و ئەمریکا کرایەوە.
ئهوهی پێویسته بیزانیت: سوودانی جەختی کردەوە، کە هاوبەشیی نێوان عێراق و ئەمریکا ئەنجامی گرنگی بەدەستهێناوە و ڕۆڵی لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی هەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەدمیراڵ کرووپەر ستایشی ڕۆڵی عێراقی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کرد و دووپاتی پابەندبوونی وڵاتەکەی لە هاوکاریی ئەمنی و بەهێزکردنی پەیوەندیی ستراتیژی لە قۆناغی داهاتوودا کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا داوای هاوکاریی سەربازی لە فەرەنسا دەکات