تورکیا هەڵمەتێکی دیپلۆماسی بۆ ڕاگرتنی هەڕەشە و "فراوانخوازییەکانی ئیسرائیل" دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 2 ئەیلوول

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن تاوتوێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و غەززە دەکەن.
وێنە گەورەکە: پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بە ئاراستەیەکی خراپدا هەنگاو دەنێت، ئەمەش دوای ئەوەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاگرتنی هەموو پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند. ئێستا تورکیا هەڵمەتێکی دیپلۆماسی بۆ ڕاگرتنی هێرش و فراوانخوازییەکانی ئیسرائیل دەستپێکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ هاکان فیدان لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی فەڵەستین و وەزیری دەرەوەی ئوردن بە تەلەفۆن قسەی کرد و چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندی بە بەرپرسانی دیکەی وڵاتانەوە بکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیا فەرمییەکانی تورکیا لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە گواستویانەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی کردووە بە ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا هاکان فیدان تیشکی خستۆتە سەر دۆخی غەززە و سووریا و داوای کردووە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕاگرتنی هێرش و فراوانخوازییەکانی ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە وتارێکدا لەڕێوڕەسمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی ڕایگەیاند: "سوپای ئیسرائیل سوپایەکی کۆمەڵکوژ و دوور لە بەهاو و ڕەوشتی مرۆڤایەتییە، بەرپرسیارن بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان و وێرانکردنی شارەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دادگایکردنی زیندانییە داعشەکانی سووریا دەردەبڕێت





