حووسییەکان بارەگای سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئیسرائیل بۆردوومان دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 ئەیلوول

وێنەی درۆنێکی ئێرانی
ئاڤا نیوز
وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکەی 28ی ئابی ئیسرائیل بۆسەر یەمەن کە بووە هۆی کوژرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک وەزیری حکومەتی حووسییەکانی یەمەن، ئەمڕۆ حووسییەکان چوار هێرشی درۆنییان کردەسەر ئیسرائیل، هێرشەکانیش سەرۆکایەتیی ئەرکان، وێستگەیەکی کارەبا، فڕۆکەخانە و بەندەرێکیان بە ئامانج گرت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە یەمەن بۆردوومان کرد، دواتریش حکومەتی حووسییەکان کوژرانی سەرۆکوەزیران و چەند وەزیرێکیان لەمیانی بەشداریکردنیان لە چالاکییەکی حکومەت لە ڕۆژئاوای یەمەن ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن (حووسییەکان) بڵاویکردەوە، وەک پاڵپشتییەک بۆ سەرخەستنی خەڵکی غەززە، هێزەکانیان سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئیسرائیلیان لە ناوچەی یافا بە درۆنی سەمماد چوار کردە ئامانج. هاوکات وێستگەی کارەبای ئەلخزیرە، فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن و بەندەری ئەسدودیش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج، سەرجەم هێرشەکانیش "سەرکەوتوو" بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە باکووری دەریای سوور و بەهۆی ئەوەی بڕیاری قەدەغەی چوون بۆ بەندەرەکانی فەلەستینی پێشێلکردووە، بە دوو درۆن هێرشکراوەتە سەر کەشتییەک کە پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەبوو، لە ئەنجامیشدا کەشتییەکە زیانی ڕاستەوخۆی پێگەیشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






