
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
میدیا ئیسرائیلییەکان لە زاری سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نزیکەی دوو هەفتەی دیکە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەری غەززە سەردانی ئیسرائیل دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە دوو هەفتەی دیکە مارکۆ ڕۆبیۆ لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە سەردانی ئیسرائیل دەکات و سەردانەکەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: هەر بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ 12، ڕۆبیۆ لە 14-9-2025 دەست بە سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل بکات، ئامانجیش لەم سەردانە کۆتاییهێنانە بە شەری غەززە و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی دیکە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە چڕتر کردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەری i24 Newsی ئیسرائیلی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی و ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت سەرەتایی مانگی 12ـی ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل بکات و ئەمەش دەبێتە یەکەم سەردانی ترەمپ بۆ ئەو وڵاتە لە ماوەی دووەم خولی سەرۆکایەتییدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






