کۆمیسیۆن: زیاتر لە 3.5 ملیۆن دەنگدەر تۆماری بایۆمەتری دەنگدانی نوێ کردووەتەوە
- هەواڵ
- 4 ئەیلوول

دوو کارمەندی کۆمسیۆن لەکاتی جیاکردنەوەی دەنگەکان
ئاڤا نیوز
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ساڵی 2024ـەوە تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی نوێ کردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کەوا بڕیارە لە 11/11/2025 بەڕێوەبچێت، هەزار و 70 بنکەی نوێ کردنەوەی تۆماری دەنگدەران کراونەتەوە بۆ نوێ کردنەوەی زانییاریەکانی تایبەت بە دەنگدەران و تۆمار کردنی ئەو کەسانەی تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ و بۆ یەکەمجار بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن لە ساڵی 2024 ەوە تا ئێستا سێ ملیۆن و 584 هەزار و 829 کەس تۆماری بایۆمەتری نوێ کردووەتەوە و پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیش لە ڕێگەی هەزار و 79 بنکە بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ژمارە و چۆنیەتی دابەش کردنی بنکە و وێستگەکانی دەنگدانی پەسەند کرد.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان و ژمارەی دەنگدەران بەم جۆرەیە:
-ژمارەی بنکەکان: هەشت هەزار و 703 بنکە.
-ژمارەی وێستگەکان: 39 هەزار و 285 بنکە.
-ژمارەی دەنگدەرانی هەر ویستگەیەک: 550 بنکە.
-ژمارەی دەنگدەرانی گشتیی عێراق: 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 بنکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






