جەبار یاوەر: فەرەنسا یەكەم وڵات بوو كە هێزی شەڕكەری بۆ پشتیوانیی پێشمەرگە ڕەوانەكرد
- کوردستان
- 5 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، پێشمەرگە لەبری هەموو جیهان شەڕی گەورەترین ڕێكخراوی تیرۆرستی لەسەر ئاستی جیهان كرد و بۆ لەناوبردنی تیرۆر هەزاران شەهید و برینداری بەخشی، نەبەردی پێشمەرگە بووەتە جێگەی پێزانینی هەمیشەیی وڵاتانی جیهان و پێگەی هەرێمی كوردستانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بردووەتە قۆناغێكی گرنگ.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ هەینی 4ـی ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، كە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حكومەتی فەڕەنسا سەردانی فەرەنسای كردووە، لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا، شەقامی پێشمەرگە لەنێو پاركی 'ئۆندرێ سیترۆین' لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا كرایەوە، ئەمەش وەك ڕێزلێنانێك لە پێشمەرگە.
لێدوانی فەرمی: جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە و شارەزای سەربازی، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، فەرەنسا هەمیشە پێشەنگ بووە لە بەدەنگەوەهاتنی كورد، تەنانەت یەكەمین هێزی سەربازی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش كە بەدەنگی پێشمەرگەوە هات، هێزی سەربازیی فەرەنسا بوو.
زانیاریی زیاتر: ئەمینداری گشتیی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیشی كردەوە، شاندی سەربازیی فەرەنسا لەكاتی شەڕی داعش، وەك یەكەم هێزی نێودەوڵەتی سەردانی میحوەرەكانی بەرگریی هێزی پێشمەرگەی كرد و چەك و پێداویستی سەربازیی بۆ میحوەرەكان دابین كرد، جگە لەوەش تیمی شەڕكەری هەبوو، هەروەها فرۆكەی فەرەنسی بەئاسمانەوە چاودێری جووڵە و پێگەكانی چەكدارانی داعشی دەكرد، هاوكات فرۆكەی میراجی بۆ بۆردوومانی ئەو بنكە و پێگە سەربازییانە بەكاردەهێنا، هەموو ئەوانەش كارئاسانیی پێویستی بۆ هێزی پێشمەرگە كرد لە تێكشكاندنی داعشدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






