
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ونوورە بنت محەممەد ی ئەلكەعبی، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات
ئاڤا نیوز
ئیمارات لەڕێگەی هەردوو وەزیری دەوڵەت و وەزیری ڕۆشنبیری، خواستی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە قووڵ و مێژووییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت، لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، کولتووری و مرۆیی.
چیرۆكی سەرەكی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی كرد لە شاندێكی باڵای ئیمارات كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە نوورە بنت محەممەد ئەلكەعبی، وەزیری دەوڵەت و شێخ سالم بن خالید ئەلقاسمی، وەزیری ڕۆشنبیریی ئەو وڵاتە.
باسی چی كرا: لەمیانی دیدارەكەدا، هەردوولا هاوڕابوون لە فراوانكردنی هاریكاری بۆ خزمەتكردنی زیاتری بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیمارات، لەپێناو گەیشتن بە خواستەكان بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانیی زیاتر.
بڵاوكراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ئیمارات 'وام' بڵاویكردووەتەوە، وەزیری دەوڵەت، سڵاوی هەریەك لە شێخ محەممەد بن زاید ئال نهیان، سەرۆكی ئیمارات و شێخ محەممەد بن ڕەشید ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی و شێخ مەنسوور بن زاید، سەرۆککۆماری ئیماراتی بە سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی گەیاند و هیوای خواست پەیوەندییە قووڵ و مێژووییەكانی نێوان ئیمارات و هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری، كولتوری و هاریكاریی مرۆیی، زیاتر بەرەوپێش بچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندێكی باڵای ئیمارات، بەمەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی بەفەرمیی كردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەكانی شاری مووسڵ، ئێستا لە هەرێمی كوردستانن، كە ئەو شوێنەوارانەی شارەكە دوای خاپووركردنی لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشەوە، بە پارەداركردنی ئیمارات و بەهاوبەشی و سەرپەرشتیی یونسكۆ بە دروشمی "زیندووکردنەوەی ڕۆحی موسڵ" نۆژەن كرانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






